شەهید ساجید پیشگین لە ٢ـەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی یاد کرا

شەهید ساجید پیشگین سکرتێری مەڵبەندی پارێزگای ئەدەنەی هودا پار لە دووەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە ئەدەنە یاد کرا.
دوو ساڵ بە سەر شەهادەتی ساجید پیشگین سکرتێری مەڵبەندی پارێزگای ئەدەنەی هودا پار تێپەڕی.
لە دووەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی خوالێخۆشبوو لە ئەدەنە بەرنامەیەکی یادکردن بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستیپێکرد و دواتر وتارەکان لەبارەی شەهید و دۆزەکەی پێشکەش کرا.
وتاری سڵاودانەوە لە لایەن فتح الله بەیازچیچەک سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای ئەدەنەی هودا پار پێشکەش کرا.
بەیازچیچەک لە وتارەکەی جەختی لەوە کرد کە دەبێت دۆزی شەهیدەکان بێ خاوەن نەهێڵرێت.
دواتر هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سرودیان لەبارەی شەهید و شەهادەت پێشکەش کرد. دواتر کورتەفیلمێک کە لە لایەن پرۆدێکسیۆنی مەکتەب ئامادە کرابوو پێشکەش کرا.
"تێکۆشانی نێوان حەق و باتڵ لە سەردەمی هابیلەوە بەردەوامە"
دواتر مەلا عوسمان تایفور ئەندامی إتحاد العلماء وتارێک لەبارەی گرنگی بەرنامەکە و شەهید ساجید پێشکەش کرد و وتی، "خودا بۆ حاکمکردنی حەق و عەدالەت لە سەر زەوی داوای لە مومینەکان کردووە کە موجادەلە بکەن. جیهادی فەرز کردووە، فەرمانی کردووە خاوەنداری لە حەق بکرێت، بەم شێوەیە بژین و بانگەوازی بۆ حەق و ڕاستی بکەین. ئەم تێکۆشانە تێکۆشانی نێوان حەق و باتلە لە سەردەمی هابیلەوە بەردەوامە."
"هەموو کاتێک لە سەرەتا باتڵ هێرشی کردووە"
مەلا تایفور ئاماژەی بەوە کرد کە باتڵ هەموو کاتێک ڕقی لە حەق هەبووە و وتی، "بەها یان نیزامێک کە باتڵ پێشکەشی بکات نییە. لەبەر ئەوەی لە ڕۆناکی حەق دەترسێت هەموو کاتێک هەوڵی لەناوبردنی داوە. ئەرکی پارێزەرانی حەق ئەمەیە کە هەموو کاتێک هەوڵ بدەن بۆ پێشاندانی حەق کە ڕاستی ئەمەیە."
"براکەمان ساجید خۆی بۆ ئەم دۆزە فیدا کرد"
تایفور ئاماژەی بەوە کرد کە شەهید ساجید پیشگین خۆی بۆ دۆزە گەورەکەی فیدا کرد و وتی، "دۆز بە فیداکردنی گیان و تووشبوون بە ئازارەکان گەورە دەبێت. براکەمان ساجید بۆ ناساندنی ئەم دۆزە گەورەیە و گەشتنی بە ژمارەیەکی زۆرتر مرۆڤ خۆی فیدا کرد. خودا شەهادەتەکەی قبول بکات."
"شەهیدەکان بەڵێنەکانیان بەجێ هێنا و گەشتنە لای پەروەردگاریان"
تایفور لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە شەهیدەکان نەک بە قسە بەڵکو بە گیانیان ئیمانیان پشتڕاستکردووە و وتی، "دەبێت ئێمە شوێنکەوتووی رێگاکەیان بین. ئەگەنا لە شکەستخواردووان دەبین."
"بۆ ئیسلاحی گەنجەکان موجادەلەی کرد"
تایفور لە بەردەوامی وتی، "براکەمان ساجید بۆ ئیسلاحی گەنجایەتی ئەم کۆمەڵگایە موجادەلەی کرد. لەم ڕێگایەدا شەهادەتی بەدەستهێنا. ئەمڕۆ ئەرکی مسوڵمانان؛ دەبێت بە ئیمانێکی بەهێز حەرەکەت بکەن، برایەتی لە نێوان خۆیان بەهێز بکەن و واز لە جیاوازییەکان بهێنن."
"ئەگەر یەکێتی دروست نەبێت ٢ ملیار مسوڵمان ناتوانن یەک کیسە ئارد بگەیەننە غەززە"
تایفور لە کۆتایی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر یەکێتی لە نێوان مسوڵمانەکاندا دروست نەبێت سەرکەوتن مومکین نییە و وتی، "ئەگەر ئێمە مسوڵمانەکان یەکێتی لە نێوان خۆمان دروست بکەین بە بێ پێوستی بە هێزی ماددی دەتوانین سیستەمەکانی شەیتانی لە جوگرافیەکەمان دەربکەین. بەڵام ئەگەر یەکێتی دروست نەبێت ٢ ملیار مسوڵمان ناتوانن یەک کیسە ئارد بگەیەننە غەززە. خودا شەهادەتی تەواوی شەهیدەکان قبول بکات و شەهادەتەکەیان بکاتە وەسیلەی سەرکەوتن."
بەرنامەکە بە پێشکەشکردنی شانۆیێک لەبارەی شەهید ساجید و خوێندنەوەی دوعا لە لایەن محەمەد یلدز کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای دیاربەکر لە بیرێکی نەوتدا تەقینەوەیەک رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢یان بە سەختی ٧ کەس بریندار بوون.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە باتمان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
نورەدین تەیمور، سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێدی باتمان ڕایگەیاند، برسێتی بووەتە گەورەترین مەترسی لە غەززە و بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خێرخوازان کرد.